ئاژانسی کوردپا: دوو منداڵی ٢ و ٧ ساڵ تەمەن لە شاری پیرانشار لە ٢ رووداوی جیاوازدا بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ کچێکی تەمەن ٢ سال بەهۆی کەوتنە نیو ئاوی چۆمی پردانان گیانی لەدەست دا.
یەکەێک لە شایەتحاڵان رایگەیاندووە، ئەو کچە تەمەن ٢ ساڵە بەهۆی کەمتەرخەمی بنەماڵەکەی لە کاتی سەیراندا کەوتۆتە نێو ئاوی چۆمی پردانان و خنکاوە.
شایتحاڵەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە تەرمی ئەو کچە منداڵە پاش ٢ کاتژمێر دۆزراوەتە و دواتر ئەسپەردەی خاک کراوە.
لەلایەکی دیکەوە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ لە کاتی یاری کردن بە نایلۆنێک گیانی لەدەست داوە.
دایک و باوکی ئەو منداڵە رایانگەیاندووە، ئەو منداڵە نایلۆنێکی کردووە بە سەر خۆیدا و پاش ئەوەی کە نەیتوانیوە نایلۆنەکە لەسەری خۆی دەربێنێ و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.
پزیشکی دادوەریی پیرانشار هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو منداڵەی، خنکان بەهۆی نەگەیشتنی ئۆکسیژن بە مێشک، راگەیاندووە.





