ئاژانسی کوردپا: لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا ن ١١ منداڵی ١ هەتا ٥ تەمەن ساڵ لە شاری بۆکان گیانیان لە دەست داوە.

ماڵپەڕی زریان لەزاری "موژگان بابامیری" بەرپرسی کۆمیتەی "گیان لەدەست دانی منداڵان"ەوە بڵاوی کردەوە لەماوەی ٩ مانگی رابردوودا ١١ منداڵی تەمەن ١ هەتا ٥ ساڵ لە شاری بۆکان گیانیان لەدەست داوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٢ حاڵەتیان لە رووداوی هاتوچۆ و پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە بووە.

ئەو بەرپرسە لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کردووە، ٩ حاڵەتی ئەو رووداوانە بە هۆی نەخۆشیەوە بووە کە ٥ حاڵەتیان نەخۆشی زگماکی بووە.

موژگان بابامیری ئاماژەی بەوەشدا لەو ١١ حاڵەتە تەنیا ٢ حاڵەتیان لە نەخۆشخانەی بۆکان گیانیان لەدەست داوە و حاڵەتەکانی دیکە پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.

ئەوە لە کاتێک دایە "عەلی ئەکبەر سەیاری" بەرپرسی هەشتەمین کۆبوونەوەی ئۆرژانسەکان و نەخۆشییەکانی تایبەت بە منداڵان کە رۆژی ١٨ی سەرماوەز بەڕیوە چوو، رایگەیاندبوو کەلە ولاتی ئێران لە هەر ١٠٠٠ منداڵ کە لە دایک دەبن تەنیا ١٨ کەس گیانیان لە دەست دەدەن.