ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران چوونەتە گوندی مەرخوز و ماڵی چەندین هاووڵاتیی ئەو گوندەیان پشکنیوە.

بەپێێ هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای "سەرا" چوونەتە گوندی مەرخوز لە ناوچەی گەورکی سەقز و وێرای پشکنین ماڵی هاوڵاتیان، دەستیان بەسەر ١٢ دەزگای ماهوارەی هاووڵاتیانی ئەو گوندەدا گرتووە.
چەند رۆژ پێش ئیستا هێزە ئینتزمییەکانی پاسگای "دزڵی" چووبوونە گوندی "دەرەکێ" لە ناوچەی هەورامان و وێرای دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی ئەو گوندە، دەستیشیان بەسەر ٢ دەزگا و دیشی ماهوارە و ٢ ماتۆر سیکلێتی ئەو بنەماڵەیەدا گرتبوو.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا گەڵاڵەی کۆکردنەوەی ماهوارە لەلایەن هێزی ئینتزامیی حکوومەتەوە لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران دەستی پێکردووە و بەتایبەتی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە شێوەی بەربڵاو بەڕێوە دەچێت.