ئاژانسی كوردپا: شەوی رابردوو رێكەوتی 3 لەسەر چواری خەزەڵوەر، دوو كۆڵبەری دیكەی كورد لە ناوچەی "كوتوول" (قوتوور)ی سەر شاری خۆی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن هێزە ئینتزامی حكوومەتەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیاینیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی رابردوو دوو كۆڵبەری كورد بەناوەكانی "جبرەئیل و میكائیل محەممەدپوور" برا و كوڕی عەباس خەڵكی گوندی "هەستەجۆكی" ناوچەی "كوتوول"ی سەر بەشاری خۆی لەسەر سنوور لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكوومەتەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە.
سەرچاوەیەگی ئاگاردار لە ناوچەی كوتوولەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، تەرمی ئەو دوو كۆڵبەرە ئەمڕۆ رەوانەی پزیشك قانووینی شاری ورمێ كراوە و بڕیارە دواتر رادەستی بنەماڵەكانیان بكرێنەوە.




