ئاژانسی كوردپا: پڕۆژەی دوو بەنداوی ئاناهیتا (كبوترانە) و "قشڵاخ تەپە" لە شاری کەنگاوەر لە پارێزگای كرماشان بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەریی تۆكمە و كەمیی بووجە راگیراون و كرێكارانی دەركراویش.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوو بەنداوی ئاناهیتا (كبوترلانە) و "قشڵاخ تەپە) لە شاری کەنگاوەر سەر بە پارێزگای كرماشان لە ساڵی 1391دا لەلایەن وەزراەی وەزی حكوومەتی ئێرانەوە هیچ بوودجەیەكی بۆ تەرخان نەكراوە و هەر بەو هۆیە و بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەری شیاو هەر دوو پڕۆژەكە راگیراون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژاسنی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند و كۆمەڵێك لە كرێكارانی دەركراوی بەنداوی ئاناهێتا رۆژی سێشەممە لە ناڕەزایەتی بە نەدانی مووچەی سێ‌ مانگیان دەستیان دایە مانگرتن و داوای مافەككانیان دەكەن.

بەنداوی ئاناهێتا لە 10 كیلیۆمیتری رۆژئاوای شاری كەنگاوەر و لە ساڵی 1389وە پاش گێرە و كێشەیەكی زۆر بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنەوەی شاری سەحنە و هەروەها وەرزێڕی دەستی بەكار كردووە و بڕیبارە ساڵی 1392 بكەوێتە گەڕ.

پڕۆژی "قشڵاخ تەپە"ش كە شێوە بەنداوە و لە دەورووبەری شاری سەحنە ساز دەكرێت، ئەویش هەر بەهۆی كەمیی بووجە كارەكانی راگیراوە.

ئێستا لە پارێزگای كرماشان 10 بەنداو لە حاڵی ساز كردن دان و هەروەها 16 بەنداوی دیكەش لە حاڵی تاقیكاری و ئامادەكاری دان بۆ ساز كردن.