ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە شێعری "یەحیا عەلەوی فەرد" شاعێری كوردی خەڵكی بجنوورد، لە بواری ئەدەبی منداڵاندا بە زاراوەی كورمانجیی سەروو چاپ و بڵاو كرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كۆمەڵە شێعری "شەلپە و سێڤ" بەرهەمی شاعێر و رۆژنامەنووسی كوردی خەڵكی شاری بجنوورد لە خوراسانی باكوور بەم دوایانە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

ـ یەحیا عەلەوی فەرد شاعێر، رۆژنامەنووس و نووسەر كورد ساڵی 1352 لە گوندی "باخچگ"ی سەر بە شاری بجنوورد لە خوراسانی باكوور لەدایك بووە.
ـ ماوەی 20 ساڵە كار لەسەر ئەدەبی منداڵان دەكات و بە زمانەكانی كوردی (كورمانجیی سەروو)، فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێت.
ـ زیاتر لە خەڵاتی لە ئاستی ئێراندا وەرگرتووە و ئێستا دانیشتووی شاری قۆمە.
ـ هەتا ئێستا زیاتر لە دە پەرتووكی لە ئێران، بریتانیا، عێراق و تاجیكستان چاپ و بڵاو كرۆدتەوە.





