ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە چیرۆكی تازەی شاعێر و ورەگێڕی كورد بە دوو زمانی كوردی و فارسی لەژێر ناوی "ناسناو" بڵاو كرایەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، ئیرەج عیبادی شاعیر و نووسەر رایگەیاندووە، كۆمەڵە چیرۆكی كوردی ـ فارسیی "ناسناو" بەم دوایانە لەلایەن وەشانگەی "تاران"ەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەەش داوە ئەو كۆمەڵە چیرۆكە سەرجەم 10 چیرۆكی لەخۆ گرتووە و كە پێنجیان بە زمانی كوردی و ئەو پێنجەكەشی بە زمانی فارسین و چیرۆكەكان بە ناوەرۆكی سۆزداری، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی كۆمەڵگای كوردیی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەتایبەتی و بەگشتیی رۆژئاوای ئێران لە روانگەی نووسەرەوە دەخەنە روو.
كۆمەڵە چیرۆكی ناسناو لە 140 لاپەڕە و بە هەژماری هەزار بەرگ لەلایەن وەشانگەی "تاران"ەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ئیرەج عیبادی شاعێر، نووسەر و وەرگێڕی كورد لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا چەندین كتێبی دیكەی چاپ و بڵاو كردۆتەوە و ئێستا سێكتێبی دیكەی بەناوەكانی "یاداشتەكانی تەنیایی" كە سەرجەم 36 یادداشتی لەبارەی بابەتی جۆراوجۆر لەخۆ گرتووە و "رووداو و ئاوێنە"ی رۆمان كە بڕیارە لەلایەن وەشانگەی "قەترە"ەوە چاپ بكرێت و هەروەها كۆمەڵە شێعری "خانم هەتاو بەجێت نەهێڵێ".
ـ ئیرەج عیبادی لەدایك بووی ساڵی 1327ی شاری سنە، مامۆستای زمانی ئینگلیزیی قوتابخانەكانی ئەو شارەیە.
ـ یەكێك لە رۆژنامەنووس و چالاكانی فەرهەنگیی پڕكاری شاری سنەیە.
ـ كۆمەڵێك لە بەرهەمە چاپكراوەكانی بریتین لە: دوو كۆمەڵە شێعری فارسی بەناوەكانی "خنجەرێك لە برینا" و "تا تێپەڕین لە هێڵی شین و ئاگر" و كۆمەڵە شێعری كوردی بەناوی "كانی" و هەروەها كتێبی "باڵندەكان" كە پڕژاوەتە سەر رەخنە و لێكدانەوەی بەرهەم و نووسینی شاعیرانی كورد.





