ئاژانسی كوردپا: سووتان و ئاگر تێبَەردانی ژینگە و سروشتی دەرووبەری مەریوان روو لە زیادبوونە و جارێكی دیكە ژینگە و دارستانی ناوچەی "پیران"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگری تێبەر دراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی 17ی رەزبەر لەوەڕگە و ژینگەی ناوچەی سنووریی "پیران"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگری تێبەر دراوە و خەسار و زیانێكی زۆر بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.

سەرچاوەیەكی نزیك لەو رووداوە كە خۆی بیینەری ئاگر تێبەردانەكە بووە، بە هەواڵنێری كوردپای لە مەریوان راگەیاندووە: "لەلایەن مەئمووانی هێزی ئینتزامیی پاسگای سنووری پیرانەوە ئاگر لەو ژینگەیە بەردراوە و بۆ ماوەیەكی زۆر سووتاوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە لە كاتی سووتانی سروشتی دەرووبەری سنوور و بنكەی نیزامیی پیران زۆرێك لە مینە چێنراوەكانیش تەقیونەتەوە.
لە رۆژانی رابردوودشدا سروشت و ژینگەی دەورووبەری ئاوایی "لەنج ئاوا" هەڵكەوتوو لە رۆژهەڵاتی مەریوان ئاگری تێبەر دراوە.

بەپێی ئاماری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە چەند مانگی رابردوودا رێژەی ئاگرگرتنی گوندەكانی دەر ووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا گەیشتۆتە 160 حاڵەت.