ئاژانسی كوردپا: محەممەد عەلی جەعفەری رایگەیاند،" بەپێی هەڕەشەكانی ئیسرائیل، ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتە لە ئاڕادایە.
ئەو فەرماندەیەی سپای پاسدارن وتیشی: ئێمە لە هەمبەر هەڕشەكانی ئیسرائیلدا بێدەنگ نابین و وڵامی پێویستی پێدەدەێنەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش لێپرسراوێكی پایەبەرزی حكوومەتی ئیسرائیل وێڕای هۆشداری دان بە حكوومەتی ئێران رایگەیاندبوو، وڵاتی ئیسرائیل ئامادەی بەربەرەكانێ لەگەڵ ئەو وڵاتانەیە كە دیانهەوێهەڕەشە لە بەرژەوەندییەكانی بكەن.
هەواڵ و دەنگۆكانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی حكوومەتی ئێران ماوەیەكە گەیشتۆتە تروپكی خۆی.
هەر لەو پێوەندییەدا وەزیری بەرگریی حكوومەتی ئێران رایگەیاندووە، هێزە نیزامییەكانی ئێران بۆ شەڕێكی گەورە خۆیان ئامادە كردووە.





