ئاژانسی كوردپا: پێنجەمین كۆمەڵە شێعری "محەمەدئاشنا عەباسمەنش" شاعێری پاوەیی لەژێر ناوی "چڵ چرای سووتاو" لەلایەن بڵاوكەرەوە "باخینەی"كرماشانەوە بڵاو كرایەوە.
بنکەی فەرهەنگی، خەبەری و شرۆڤەیی پاوە (کۆمەکاڵ) بڵاوی كردەوە، ئەم كۆمەڵە شێعرە كە لەبارەی ئاگركەوتنەوەی چەند ساڵی رابردووی ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بە سێ شێوەزاری سۆرانی، هەورامی و كەلهوڕی هۆنراوەتەوە، لە دووتوێی 52 لاپەڕە و تیراژی 1000 ژمارە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ئاشنا عەباس مەنش كە ئۆگرییەكی تایبەتی بە سروشت و پاراستنی ژینگە هەیە، ئەم كتێبە شێعرەی پێشكەش بە چالاكانی بواری پاراستنی سروشتی كوردستان كردووە.
"ئاشتی لەژێر تیشكی مانگ"، "لە تەنیایی من لە تۆدا"، "مرزە ماچ" و "پەی مەرگو ئاواتانوو وێم" بەرهەمە چاپ کراوەكانی دیكەی ئەم شاعێرە لاوەی خەڵكی شاری پاوەن.





