ئاژانسی كوردپا: بنەماڵەی شاهۆ حوسێنی رۆژنامەنووس و چالاكی فەرهەنگی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت كراون.
لە درێژەی زەخت و گوشارەكان بۆ سەر بنەماڵەی چالاكانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسان، لە ماوەی حەفتەكانی رابردوودا بۆ چەندەمین جار بنەماڵەی شاهۆ حوسێنی رۆژنامەنووسی كورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە بانگهێشت دەكرێن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی كوردپا: لە ئیدارەی ئیتلاعاتدا بەو بنەماڵەیان راگەیاندووە، دەبێشاهۆ كۆتایی بە چالاكە فەرهەنگییەكانی بهێنێت.
هەتا ئێستا بۆ چەندین جار كە هاوسەر، برا و خوشكەكانی شاهۆ حوسێنی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە هەڕەشەیان لێكراوە.

شاهۆ حوسێنی رۆژنامەنووس، چالاكی فەرهەنگی، مامۆستا و خوێندكاری كارناسی باڵای زانستی سیاسیی لە زانكۆی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی بووە لە شاری قەزوین.
ئەو هاووڵاتییە لە جۆزەردانی ئەمساڵدا دەستبەسەر كرا و دواتر بە دانانی وەسیقەی80 میلیۆن تمەنی ئازاد كرا.
شاهۆ حوسێنی بەهۆی نووسینی بابەتێك لەژێر ناوی یەكیەتیی پیرۆز (باسێك لە دژایەتیی دێمۆكراسی لەلایەن ئێرانەوە لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا) ناچار بووە وڵات بەجێبهێڵێ.





