كوردپا: ١٠ هاووڵاتیی پێرەوەی مەزهەبی سوننە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری ئەهوازەوە دەستبەسەر كران.
ماڵپەڕی "سنی نیوز" بڵاوی كردەوە، ئەو ١٠ هاووڵاتییە بە تاوانی باوەڕ هێنان بە مەزهەبی سوننە دەستبەسەر كراون و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئەو ١٠ هاووڵاتییە لە گەڕەكە عەرەب نشینەكانی "كوت عبداللە و اخر سفالت" لە شاری ئەهواز دەستبەسەر كراون.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران چەندین تاوانی لە یاساكانی خوێدا گونجاندووە كە بریتین لە: "محاربە، ارتداد و الحاد"
"محاربە" بە واتای هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی - "ارتداد" بە واتای گۆڕینی دین و مەزهەب ـ "الحاد" بە واتای بێ باوەڕی بە خودا و پێغەمبەر ئەو چەند تاوانەن كە زور جار لە ئێران سزای ئیعدامیشی بە دواوە بووە.
وێنە : فارس





