كوردپا: ئیدارەی ئەماكن و هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری پاوە بە كاسبكاران و بازارییانی ئەو شارەیان راگەیاندووە، مافی فرۆشتنی شتومەكی بیانییان نیە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە پاوە، ئیدارەی ئەماكنی شاری پاوە بە ناردنی نامە بۆ بازارییان و كاسبكاران پێیان راگەیاندوون، كە دەبێسەرجەم شتومەكە بیانییەكانیان كۆ بكەنەوە و مافی فرۆشتنیان نیە.
بە وتەی بازارییان، ماوەی یەك حەفتە مۆڵەتیان پێدراوە كە ئەو كەلوپەلانەیان كۆ بكەنەوە.
هەواڵنیری كوردپا لە درێژەدا وتی: ئەگەری ئەوە هەیە ئەو بڕیارە شارەكانی "نۆدشە و نەوسوود"یش بگرێتەوە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە هاووڵاتییانی كورد لە ناوچە سنوورییەكان هیچ دەرەتانێكیان بێجگەلە كاسبیی پڕ مەترسیی سەر سنوور نیە و لە هەمبەردا لەگەڵ زەخت و گوشاری ناوەندە حكوومییەكان بەرەوڕوو دەبنەوە و یان بە دەستڕێژی راستەوخۆ دەبنە قوربانی.
وێنە : میهر





