كوردپا: مەكتەبی قورئانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدایە هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیەی بۆ سەر كوڵبەرانی كوردی بێدیفاعی ناوچەی شرناخی توركیەی ئیدانە كرد.
ماڵپەڕی" مەكتب قورئانی كوردستان " بڵاوی كردەوە، ئەوە بۆ یەكەمین جار نیە كە نەتەوەی زوڵم لێكراوی كورد لەلایەن ئەرتشی توركیە و هاوپەیمانەكانییەوە هێرش و دەسترێژیان لێدەكرێو بە بەردەوامی رۆژانە هەواڵی بوردومانكردن و توپبارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنەرەكان بڵاو دەبێتەوە و ئەمە لە حاڵێكدایە كە ئەو ناوچانە شوێنی زێدی باب و باپیرانی نەتەوەی كورد بووە و خەڵكی بۆ بژێوی ژیانیان سەرقاڵی كار و كاسبی لە سەر ئەو سنوورانەن.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، مەكتبی قورئانی كوردستان وێڕای ئیدانە و شەرمزار كردنی ئەو هەوڵە نامرۆڤانەیەی ئەرتشی توركیە، لە هەمان كات دا ئەو كردەوەیە بە پێشێل كردنی مافی ئینسانەكان و ژێر پێخستنی یاساكانی ئیلاهی دەزانێت.
مەكتبی قورئانی كوردستان داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان و ناوەندە مرۆڤ دۆستەكان دەكات كە لە هەمبەر ئەو كردەوەیەی حكوومەتی توركیەدا بێدەنگ نەبن و بە خۆپیشاندان و نارەزایەتیی دەربڕین ئەو هەوڵە مەحكووم بكەن.
هەر لەو پێوەندییەدا بەرەی یەكگرتوویی كورد لە نامەیەكدا بۆ سەركۆمار و سەرۆك وەزیری توركیە ئەو كردەوەی ئەرتشی ئەو وڵاتەیان مەحكووم كردووە.
لە نامەكەدا هاتووە، لە بڕی ئەوەی كە لە بەرەبەری سەری ساڵی تازەی میلادیدا گوڵ و هەدیە پێشكەش بە خەڵكی توركیە بە تایبەتی نەتەوەی كورد بكەن، بۆمب و خومپارە و لە ئەنجامدا تەرمی رۆڵەكانی كوردتان لە بەرۆكی دایكانی جگەر سووتاو دا.
هەروەها لە نامەكەدا بە شێوەیەكی زۆر تەند هێرش كراوەتە سەر لێپرسراوانی توركیە و نووسراوە كە دێر یان زوو دەبێلەبارەی ئەو كردەوەیەی شرناخ لە هەمبەر كۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا وڵامدەر ببن.





