كوردپا: ئیدارەی میراس فەرهەنگیی پارێزگای كرماشان 12 ئاسەواری مێژوویی - سروشتی بە مەبەستی تۆمار كردنیان بە شۆرای تۆماری میللی ناساند.
ماڵپەری میراس فەرهەنگیی پارێزگای كرماشان بڵاوی كردەوە، جاجم رستن، تەنبوور ژەنی و مەقامە ناوچەیی و خۆماڵییەكان بەشێكن لەو 12 ئاسەوارەی كە بە شۆرای تۆماری میللی ئێران ناسێنراون.
هەروەها بەشێكی دیكە لەو 12 ئاسەوارە مێژوویی - سروشتیە شەش ئەشكەوتی هەڵكەوتوو لە شارەكانی سونقور، سەحنە و كولیایی پارێزگای كرماشانن.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەك لە ئاسەوای مێژووییش بریتین بوون لە، بینای حاجی ئیبراهیم عەلایی لە سەردەمی قاجارییە و حەمامی "ملاباشی" و حەمامی "شەریف ئاوا" لە گوندی كەندوولەی سەر بە شاری سەحنە و پێكهاتەی مێژوویی گوندی "هەجیج"ی سەر بە شاری پاوە.

بڕیارە ئەو 12 ئاساوارە مێژوویی - سروشتیە لەلایەن شۆرای تۆماری میللیەوە بخرێنە بەرباس و لێكۆلێنەوە و بڕیاریان لەسەر بدرێ.





