ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکی دەستبەسەر کرد
وێنەگرێکی خەڵکی شاری پیرانشار، سەر بە پارێزگای ورمێ، پاش دەستبەسەر کردن بۆ شوێنیكی نادیار ڕاگوێزرا.
وێنەگرێکی خەڵکی شاری پیرانشار، سەر بە پارێزگای ورمێ، پاش دەستبەسەر کردن بۆ شوێنیكی نادیار ڕاگوێزرا.
دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنە، تۆمەتێکی نوێی خستەپاڵ چالاکێکی کرێکاری.
تەلەفزیونی ئینگلیسی زمانی "پرێس تی ڤی" دانپێدانانی زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی شاری کامیارانی بڵاو کردەوە، کە بە تۆمەتی کوشتنی چەند کەسێک لە دەستوپێوەندییەکانی حکوومەت دەستبەسەر کراوە.
تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی کۆڵبەرێکی دیکەی لە شاری سەردەشت ئەستاند کە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی ڕووی لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کردبوو.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواست.
کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی "دوای چوار ساڵ سهر كۆماریی ڕوحانی، چه ئاڵوگۆڕێك سهبارهت به مافی نهتهوهكان پێكهاتووه؟ لە پارلمانی سوئیس بەڕێوە چوو.
حیزبی سوسیالسیتی چەپی نوروێژ دووبارە سەرۆكی داكۆیكیاری مافی مرۆڤی كوردستان و باوكی مافی مرۆڤی كوردستان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوێبل دەستنیشان كرد.
دوو کاسبکاری کورد لە شارەکانی سەقز و سەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران کوژراو و بریندار بوون.
هاوکات لەگەڵ جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ٣ زیندانی، مەترسیی ئیعدامی چواری زیندانیی دیکەش لە ئارادایە.
مامۆستایەکی ئایینی شاری بانە بەهۆی بەردەوامبوون لەسەر بەڕێوەبردنی نوێژی هەینی لەلایەن دادگای شۆرای ڕۆحانییەتی هەمەدان، لە مەلایەتی لادرا.