فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە
چەندین چالاکی مەدەنی کورد لە بەرەبەری کۆتایی ساڵدا لەلایەن هێزی ئەمنییەتیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
چەندین چالاکی مەدەنی کورد لە بەرەبەری کۆتایی ساڵدا لەلایەن هێزی ئەمنییەتیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
هەڵسوکەوتی نەشیاو و نامرۆڤانە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، مانگرتن لە خواردنی زیندانییەکی لێکەوتەوە.
مەئموورانی ئەمنیەتیی لە شاری کامیاران هێرشیان کردە سەر ماڵی دایکی ئەفشین سوهراب زادە و دایکی ناوبراویان بەر لێدان و ئەشکەنجە داوە.
ڕەوتی گیران و گواستنەوەی هاووڵاتییانی کورد بۆ شوێنگەلی نادیار لە بەرەبەرەی نەورۆزدا پەرەی سەندووە.
٤١ ڕێکخراوی مافی مرۆیی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە شۆرای مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە، مەئمووریەتی عاسیمە جەهانگیر سەبارەت بە کاروباری مافی مرۆڤی ئێران درێژ بکرێتەوە.
چەند کەسێک لە دەستوپێوەندییەکانی حکوومەت لە شاری مەهاباد، چەند کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا چوار کەس بریندار بوون.
هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار لەپاش دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
چوار زیندانیی بەندکراو لە زیندانی"دەریا"ی شاری ورمێ، لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیرانەوە لەسێدارە دران.
گرتووخانەی دیزڵئاباد سزای لەسێدارەدانی دەزگای دادوەریی ئێران بۆ هاووڵاتییەکی کوردی جێبەجێ کرد.
فەرزانە جەلالی چالاکی مەدەنیی و پارێزەری مافی ژنان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ئازاد کرا.