گۆرانیبێژێکی کورد لە شاری ورمێ دەسبەسەر کرا
هێزە ئیتلاعاتییەکان، گۆرانیبێژێکی کوردیان لە شاری ورمێ بە تۆمەتی "خوێندنی سرودی حیماسی و شۆڕشگێری کوردی" دەسبەسەر کرد.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، گۆرانیبێژێکی کوردیان لە شاری ورمێ بە تۆمەتی "خوێندنی سرودی حیماسی و شۆڕشگێری کوردی" دەسبەسەر کرد.
هاوکات لەگەڵ چلەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، بە تۆمارکردنی بەڵگەی نووسراو لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە تەواو وڵاتان و شۆرای مافی مرۆڤ کردووە، کە وێڕای درێژکردنەوەی ڕاسپاردەی…
دادگاییکردنی سێ چالاکی کرێکاری لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە بەرێوەچوو و ئەو سێ چالاکە بە توندی تۆمەتەوەپاڵدراوەکانیان ڕەت کردەوە.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەقز، کە حەوتووی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
شەش هاووڵاتیی کورد خەڵکی یەکێک گوندە سنوورییەکانی شاری پاوە، لە لایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە، دەسبەسەر کران.
دادگای گشتیی و ئینقلابی شاری کرماشان، سێ چالاکی سێنفی مامۆستایانی، لە تۆمەتەوەپاڵدراوەکانیان، بێتاوان ناساند.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شنۆ، کە لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تەمەنی ئازاد کرد.
زیندانییەکی خەڵکی شاری بۆکان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ زیندانی خەڵخاڵ لە پارێزگای ئەردەبێڵ ڕاگوێزرا.
هەڕەشە سپای پاسداران لە بنەماڵەکانی چالاکانی سیاسی لە کوردستان بەردەوامە، و بنەماڵەی چالاکانی سیاسی لە شاری ورمێ لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەو شارە هەڕەشەیان لێکرا.
بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری "مەسجد سلێمان"، بە هۆی نەخۆشییەوە لە دۆخێکی نالەبار ژیان بە سەر دەبات.