هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگوێزرایەوە
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە ژاوەرۆی شاری سنە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە کرا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە ژاوەرۆی شاری سنە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە کرا.
تراژیدیای کوژرانی کۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەکان و بەربوونەوەیان لە بەرزاییەکاندا، کۆتایی پێ نەهاتووە و لەو پەیوەندییەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.
مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن مەئموورانی هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەتەوە.
دوو لاوی کورد خەڵکی گوندی "نێ"ی شاری مەریوان، پاش تەواوکردنی ماوەی زیندانی بوونەکەیان، لە زیندان ئازاد کران.
هاوکات لەگەڵ لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە ١١ ڕۆژی پێشدا، ناوی زیندانییەکی دیکەی ئێعدامکراو لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان، ئاشکرا بوو.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە شاری شنۆ، دەستیان بە سەر ٥٠ سەر ئەسپی کاسبکارانی ئەو شارەدا، گرت.
تەرمی کۆڵبەرێکی خنکاو لە ڕووباری "جێرمێ"دا پاش تێپەڕینی سێ ڕۆژ، دۆزرایەوە.
چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، کە بۆ کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری ڕوویان لە شاخەکانی شاری پیرانشار کردبوو، لە لایەن یەگانی حیفازەتی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان، دەسبەسەر کران.
سێ هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، بانگهیشت کران.
زیندانییەکی کورد خەڵکی شاری نەغەدە، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی شاری مەراغە، ئێعدام کرا.