سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

چەند هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە بەخشی باینگان ئازار و ئەشکەنجە دران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی کورد لەسەر بڕیاری فەرماندەی پایگای "بانی ‌لوان" لە بەخشی باینگان سەر بە شاری پاوە، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ئازار و ئەشکەنجە درابوون.

٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک کەرەستەکانی دووکانەکەیان شکاند

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "ئیبراهیم محەممەدی" لە گەڕەکی "حاجی‌ئاوا"ی سنە و ناوبرایان دەسبەسەر کرد.

٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

"من دەنگ نادم"، بوو بەهۆی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە ورمێ

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی "ئازاد عەزیزی" کوڕی "عومەر"، بەهۆی هەگەڵگرتنی پلاکاردێک کە لە سەری نووسرابوو، "من دەنگ نادەم" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

"ئەسکەندەر لوتفی" بە دوو ساڵ زیندانی مەحکووم کرا

ڕۆژی چوار شەممە ٢٣ ڕێبەندان، "ئەسکەندەر لوتفی"، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ـ مەریوان، لەلایەن دادگای گشتییەوە، بە دوو ساڵ زیندانی، مەحکووم کرا.

٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

چوار هاووڵاتیی کورد لە زیندانی مەهاباد ڕەوانەی زیندانی بۆکان کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، چوار زیندانیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد ئەلیاسی"، "هیوا قوربانی ئەقدەم" خەڵکی گوندی "قەرەگۆل"، مەنسوور شارەبان" خەڵکی گوندی "برایماباد و "هەژار عەباسی" خەڵکی گوندی گوێجەلی"ـی شاری بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی شاری…

٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

خەمی نان کۆڵبەرێکی دیکەی کردە قوربانی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد فەقیزادە"، خەڵکی پیرانشار، بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە کاتی کۆڵبەریدا پێکرا.

٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٩