سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ لە مافی مورەخەسی وەرگرتن بێبەرییە

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "حوسێن عوسمانی" کوڕی "ساڵح"، تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ماوەی دەسبەسەرکران و زیندانییکردنیدا، لە مافی هاتنە مورەخەسی بێبەری کراوە.

٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

دوو لاوی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕێبەندان، دوو لاوی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوەکانی "حەمید ئەژدەری" کوڕی "مەحموود" و "ئوسامە بامداد" کوڕی "ئارام"، خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

چالاکێکی کرێکاری بۆ زیندانی بۆکان گوازرایەوە

ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕێبەندان، "هادی تەنومەند"، چالاکێکی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ٤٢ مانگ زیندانییەکەی، ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.

٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

خوێندکارێکی شنۆیی لە سنە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، خوێندکارێکی کورد بە ناوی "موحسێن ئەحمەدزادە"، خەڵکی شنۆ، لە سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

لاوێکی کورد لە ئیلام دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، لاوێکی کورد بە ناوی "ڕەزا ئیبراهیمی" کوڕی "ئەمیر عەلی"، خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

مامۆستایەکی قوتابخانەی ئایینیی "ئیمام بوخارا"ی سنە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سنە کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، "عەبدوڵڵا عەباسی"، یەکێک لە بەرپرسانی نووسینگەی "حەسەن ئەمینی" و مامۆستای قوتابخانەی زانستی ئایینیی ئیمام بوخارای سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩