سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد لە سەقز دەسبەسەر کران

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارستانی سەقز، لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی "ڕەئووف شێخی"، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەی ناوبراو و سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی…

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

تەقینەوەی مین لە ئیلام کەمئەندامبوونی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە

ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندان، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵە، بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ئیلام کرا.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

چارەنووسی دوو مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی مەریوانی ناڕوونە

دوو مێرمنداڵی مەریوانی بە ناوەکانی "حەمید ئەژدەری" کوری "مەحموود" و "ئوسامە بامداد" کوڕی "ئاران" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی حەوتوویەک لە دەسبەسەرکرانیان، چارەنووسیان ناڕوونە.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

هاووڵاتییەک لە کاتی بەستنی داربەست بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن گیانی لەدەست دا

ڕۆژی هەینی٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مۆحسێن نووری" کوری ئیبراهیم خەڵکی گوندی "ساڵیان"ی ناوچەی ژاوەری سنە، لە کاتی بەستنی داربەست بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، تووشی کارەبا گرتوویی بوو.

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

بارودۆخی جیسمانی کۆڵبەرێکی سەرمابردووی خەڵکی شاری سەقز نالەباره

"ئەمیر سوهرابی" ناسراو به "ئەمیر تورجانی"، کە ڕۆژی هەینی، ١١ی ڕێبەندان، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری "سێکوچکە"ی سەقز، لەنێو بەفر و بۆراندا گیریان کردبوو، هەتا ئێستا دوو جار نەشتەرگەری بۆکراوە و بارودۆخی جەستەیی نالەبارە.

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

ئەندامێکی گرووپی "چلچەمە" دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، "شادمان بەنی بەشەر"خەڵکی شاری سنە، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی چلچەمە" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩