یەکشەممە، ١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەری کورد لە سنووری ورمێ

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری سۆما و برادۆستی ورمێ کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان ئەحمەدی" کوڕی "حاکم" گیانی لەدەست دا و هەروەها…

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

چوار چالاکی فەرهەنگیی کورد بە ٣٦ مانگ زیندان مەحکووم کران

لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، چوار چالاکی فەرهەنگیی کوردی بە ناوەکانی "شەهریار تەهماسبی و ئەردەشیر مووسەوی خەڵکی کرماشان، مستەفا باقری ئاشنا خەڵکی کەنگاوەر و ئەرسەلان هیدایەتی خەڵکی قوروە"، هەر کامەیانی بە ٩ مانگ زیندانیی تەعزیری…

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

سنە؛ سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاریق ڕەحیم‌پوور" کوڕی "مووسا" خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کرا.

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ سنە
کوردستان

کوژران و برینداربوونی چوار کاسبکاری کورد لە سنووری ماکۆ

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، هێزەکانی ئەرتشی تورکیە لە بەرزاییەکانی "خەجێ ‌خاتوون" دەستڕێژییان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد و لە ئاکامدا، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "قادر یادسار" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی "دێم قشڵاـق"ـی شاری ماکۆ، گیانی لەدەست…

٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

دیپلۆماتە ئورووپاییەکان بەنیسبەت ناڕوونیی چارەنووسی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" نیگەرانییان دەربڕی

٦ کەس لە نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا و دیپلۆماتەکانی بێلژیک، لە نامەیەکدا بۆ باڵوێزخانەی حکوومەتی ئێران لە بروکسێل، خوازیاری ڕوونبوونەوەی بارودۆخی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بوون.

٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

١٣ کەس لە زیندانی "خۆی" تووشی کۆرۆنا بوون

زیاتر لە ١٠ کەس لە زیندانییانی "خۆی" لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی حکوومەتیش بەنیسبەت چارەسەرکردنی پزیشکیی زیندانییە تووشبووەکان کەمتەرخەمن.

٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت بریندار بوون

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی جێگیر لە پایگای "بێتووش" ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری ئەو شارەیان دایەبەر دەسڕیژی گولـلە.

٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی کورد پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "شەهاب ئاجی" کوڕی "حوسێن"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەرگول" و دانیشتووی نەغەدە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ورمێ، دەسبەسەر کراوە.

١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی شنۆیی لە تەورێز دەسبەسەر کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "یووسف (فەرزاد) ئیبراهیم‌زادە" کوڕی "محەممەدخالید" خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تەورێز دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠