بڕیاری "منع تعقیب" بۆ دوو چالاکی کرێکاری دەرکرا
لقی ٥ی دادوەریی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز، هەڵگرتنی بڕیاری داواکردنی "منع تعقیبـ"ـی بۆ "مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی" لە چالاکانی کرێکاری ئەو شارە دەر کرد.
لقی ٥ی دادوەریی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز، هەڵگرتنی بڕیاری داواکردنی "منع تعقیبـ"ـی بۆ "مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی" لە چالاکانی کرێکاری ئەو شارە دەر کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، چالاکێکی کۆمەڵایەتیی خەڵکی سنە بە ناوی "سامان قادرنژاد"، لەلایەن ستادی خەبەری ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سدیق سەیفی" خەڵکی شاری دیواندەرە لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، پشتڕاست کرایەوە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیرج سۆفی محەممەد" کوڕی "ئیبراهیم" و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی "شێخلوو"، بە ١٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، "موژگان کاووسی"، نووسەر و لێکۆڵەری کورد کە به ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کراوە، بەپێی حوکمی "تەجمیع"، ٣٦ مانگی ئەو حوکمە جێبەجێ دەکرێت و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بە ناوی "خدر پیروزی"، ١٤ ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، "عوسمان مستەفاپوور"، زیندانیی سیاسیی کورد، بەهۆی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، زێدی خۆی بەجێ هێشت.
چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەسعوود محەممەدی" تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش مانگێک لە دەسبەسەرکرانی، ناڕوونە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی بانەمەڕ، هێزە نیزامییەکانی تورکیە بە تەقەکردن لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری قوتووری خۆی، کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهرام یووسفی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی گوندی "بەلەجووک" گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی…
ڕۆژی شەممە ٢٧ی بانەمەڕ، "یاسر ئەمینیئازەر" مامۆستای قوتابخانەکانی مەهاباد، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.