یەکشەممە، ١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "خوسرەو فەرەهمەند، محەممەد پەروازە کوڕی ڕەشید و محەممەد ئەفرا کوڕی ئەحمەد" خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران.

٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

خوێندکارێکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانەی زیندانی مەریوان کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردان، "کەژوان ئازادیان" خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان و چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی "یەنگیجە"ی مەریوان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانی زیندانی ئەو شارە کرا.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە لە سنووری ورمێ بریندار کرا

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فیاد ئەحمەدی" کوڕی سادق خەڵکی گوندی "کوران"ی ناوچەی سۆما و برادۆست، بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە لە سنووری ورمێ پێکرا.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

بارودۆخی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو لە گرتنگە نالەبارە

بارودۆخی تەندروستیی "محەممەد قادری" هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بەهۆی ئازار و ئەشکەنجە لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنییەتی لە ورمێ نالەبارە و بەهۆی ئازار و ئەشکجەی تووندی جیسمانی لە هۆشی خۆی چووە.

٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوایین بارودۆخی تەندروستیی دوو کۆڵبەری بریندار لە سنووری ورمێ

"توران و ڕەدوان ئەحمەدی" کوڕانی "عەبدولخالق"، دوو کۆڵبەر کە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان، لە سنووری ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەسەختی برینداربوون، هەنووکە لە ناوەندی دەرمانی لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو لاوی کورد لە شارەکانی دەڕەشار و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزرەدان، لاوێک بە ناوی "محەممەد گەڕاڤەند" کوڕی "عەباسعەلی"، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "شێخماخۆ"ی شاری دەڕەشاری پارێزگای ئیلام، لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

"سەکینە پەروانە" بە ٥ ساڵ زیندان و دوو ساڵ قەدەغەکردن لە ئەندامیەتی لە گرووپە سیاسییەکان، مەحکووم کرا

لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ قەدەغەکردن لە ئەندامیەتی لە گرووپە سیاسییەکانی بۆ "سەکینە پەروانە" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی خوراسان بڕییەوە.

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

٨ چالاکی ئایینی لە سنە دەسبەسەر کران

لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە، ٦ چالاکی ئایینی بە ناوەکانی "پەیمان و محەممەدعەلی ئێران ‌پەنا، فواد زارعی، ڕەزا تەلیوار، مامۆستا محەممەد سەهیب عەلیمورادی و سەید محەممەد حوسێنی"، لە قوتابخانەی ئایینیی مزگەوتی "ئیبراهیم خەلیلوڵڵا" لە گەڕەکی…

٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠