یەکشەممە، ١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

یەکێک لە ناڕازییانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیزیی بەسەردا سەپا

لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ "ڕەسووڵ کەریمی"، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، بڕییەوە.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی کورد بە ٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، لاوێکی کورد بە ناوی "ئالان بەنگین" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن دادسەرای نیزامیی شاری تەورێزەوە بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

بێبەریکردنی دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە مافی مەرەخەسی وەرگرتن

دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ئەردەبێڵ بە ناوەکانی "حەسەن جووجەگەڵوانی" کوڕی "ئەحمەد" و "واحید بێهبەهانی"، لە ماوەی زیندانیکرانیان هەتا ئێستا، لە مافی مەرەخەسی وەرگرتن بێبەشن.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە تەرگەوەڕ بریندار بوو

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شارام مستەفاپوور" خەڵکی گوندی "ماوانە"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

وردەکاریی زیاتر لەسەر چۆنیەتیی گیانلەدەستدانی "ئاسیە پەناهی"، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان

حەوتووی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کرماشانی بە ناوی "ئاسیە پەناهی"، بەهۆی گواستنەوەی بۆ شوێنێک بە ناوی "ئوردووگای سیاهـ چێشمێهـ" لەلایەن مەئموورانی شارەداریی کرماشانەوە، گیانی لەدەست دا.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە سنووری "چۆمانـ"ـی بانە بریندار بوو

ڕۆژی هەینی ١٠ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری "چۆمانـ"ـی بانە کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەلی خدرزادە" خەڵکی گوندی "کۆڵکەڕەشی سەرێـ"ـی شاری…

١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "خۆی" گیانیان لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە نزیک گوندی "کەرکوشـ"ـی بەخشی "سەفاییە"ی شاری خۆی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسڕێژییان لێ کرا و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا، "موحسێن دروێش ‌زادە و ئیبراهیم جوردیزەج"…

٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠