یەکشەممە، ١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە بریندار کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری بانە کرانە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەلی مەعارفی" خەڵکی گوندی "نەنۆڕ"ی ئەو شارە، بریندار کرا.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی کورد پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان، "شەهاب ئاجی" کوڕی "حوسێن"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەرگول"، دانیشتووی شاری نەغەدە، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا، ١٦ کۆڵبەری کورد لە کوردستان کوژراو و بریندار بوونه

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، ١٦ کۆڵبەری کورد لە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردان هەتا ١٥ی جۆزەردان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و تورکیە لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو و بریندار بوونه.

١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

بەیاننامەی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسانی بە بۆنەی حەوتەمین ساڵڤگەڕی خۆسووتاندنی سێ یارسانیی ناڕازی

کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە بۆنەی حەوتەمین ساڵڤەگەڕی خۆسووتاندنی سێ هاووڵاتیی یارسانیی ناڕازی بە ناوەکانی "حەسەن ڕەزەوی، نیکمەرد تاهیری و محەممەد قەنبەری" بەیاننامەیەکیان بڵاو کردوە.

١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی شنۆیی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن عەبدوڵڵازادە" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد و لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو سەر ئەسپی کاسبکارێک بە ناوی "بەختیار چوالوی" لەنێو چوو و چەند سەر ئەسپی دیکە…

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عومەر خاکزاد" کوڕی "حاسڵ"، خەڵکی گوندی "شێلم جاڕانـ"ـی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠