زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "کاوە مورادی" دوای ڕاگەیاندنی لێبووردنی نوێی دەزگای دادوەری و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاش دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی لە زیندانی کرماشان، ئازاد کرا.
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "کاوە مورادی" دوای ڕاگەیاندنی لێبووردنی نوێی دەزگای دادوەری و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاش دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی لە زیندانی کرماشان، ئازاد کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا قوربانیئەقدەم" کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی "قەرەگۆل" بە دانانی بارمتەی قورس هەتا کاتی تەواوبوونی قۆناغی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
"سەعید سەنگەر"، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو"، بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
بارودۆخی چوار زیندانیی تووشبوو بە کۆرۆنا بە ناوەکانی "ئەکبەر نوزەری، سیاوەش مووسازادە، ڕامین حوسێنزادە و سەعید" لە نەخۆشخانەی ''تاڵەقانی''ـی ورمێ نالەبار ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "مەهدی چنانی" لە هۆزە کۆچەرەکان لە شاری حەمیدیە سەر بە پارێزگای خووزستان، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان - لە ژنێڤ،لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەویەکگرتووەکان، ڕێپۆرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئێران و یونامی لە عێراق، سەرەڕای مەحکوومکردنی ڕادەستکردنەوە و لە سێدارەدانی مستەفا سەلیمی، خوازیاری…
ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ی خاکەلێوە، "خەبات دێهدار"، چالاکی کرێکاری و زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ۲۳ی خاکەلێوە، "شارام سەفەری"، ڕۆژنامەوان و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرێس"، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زەهاو کرا و دواتر بە دانانی بارمتەی ٦۰ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.
لە چەند ڕۆژی ڕابروودا ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری چاڵدێران کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "مەجید بەرایی" بەسەختی بریندار بوو.
لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری مەریوان "وریا دلئەنگیز"، چالاکی مەدەنیی کورد، بە ٤ مانگ زیندان و لێدانی ٢٤ زەربە قامچی مەحکووم کرد.