یەکشەممە، ١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئازار و ئەشکەنجەی هاووڵاتییەک پاش بانگهێشت‌کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فاروق عیبادی" خەڵکی گوندی "دەوسینە"ی شاری بانە، پاش بانگهێشت‌کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی مەریوانی پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خیرەت پەروازە" تەمەن ٣٠ ساڵ کوری ڕەحمان خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا.

٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی نەغەدە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، "ئەحەد مەحموود حەسەن" بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و "سەمیع شەریفیان" بە دانانی کەفاڵەت بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

حوسێن ئەحمەدی‌نیاز: گوشار ڕەوانییەکانی ناوەندەکانی ئەمنییەتی و دادسەرای ئینقلاب لەسەر بنەماڵەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور نایاساییە، دژی تەواوی پێوەرەکانی مرۆیی و ئیخلاقییە

"حوسێن ئەحمەدی‌نیاز"، مافناس و پارێزەری پلە یەکی دادگوستەری لە وتووێژێک لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا سەبارەت بە دوایین بارودۆخی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور ڕایگەیاند: "زیاتر لە مانگێکە کە هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی…

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

چالاکێکی مەزهەبی لە بۆکان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "جەعفەر ئوسافی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکانیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەک بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی نەغەدە لەسێدارە درا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، زیندانییەک بە ناوی "ڕەحیم یووسفی" خەڵکی گوندی "سووغانلوو"ی شاری پیرانشار، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی نەغەدە لەسێدارە درا.

٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ خوازیاری ڕوونبوونەوەی بارودۆخی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بوون

ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک، وێرای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان بەنیسبەت ناڕوونیی بارودۆخی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام خوازیاری ڕوونبوونەوەی چارەنووسی ئەو…

٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، "بابەک دەبیریان"، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە تەقینەوەی مین کەمئەندام بوو

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەیدەر عەلیاری" تەمەن ٣٠ ساڵ، لە بەرزاییەکانی پشت گوندی "سارداو" سەر بە شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام بوو.

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان حکوومەت لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "فەرهاد کچانلوو" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "شێخ عەسکەر" سەر بە چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا.

١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٠