زیندانییەکی کورد لە زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "فیرووز مووسالوو" خەڵکی بەخشی کوتۆلی شاری خۆی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "فیرووز مووسالوو" خەڵکی بەخشی کوتۆلی شاری خۆی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەدان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری'' خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
پێشنوێژی هەینیی شاری "ئەلوەند"ی پارێزگای قەزوێن، پێڕەوانی ئایینی یارسانی بە "گڵاو" وەسف کرد و ئەندامێکی یارسانی شورای ئەو شارە لە وڵامی وتەکانی پێشنوێژی هەینی ڕایگەیاندوە: "هەر کەس ئەهلی حەق بە گڵاو ناو ببات، خۆی گڵاوە".
زیندانییەک بە ناوی "ئیبراهیم تاقە" کوڕی "محەممەد" و خەڵکی شاری نەغەدە، کە بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زینداندایە، بۆ ڕزگاربوونی لە حوکمی ئێعدام پێویستی بە یارمەتیی ماڵی هەیە.
خەلیل مورادی تەمەن ٣٢ ساڵ، خوێندکاری دەرماننسازیی زانستی پزیشکیی کرماشان، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان گیانی لەدەست دا.
دوو زیندانی بە ناوەکانی "یووسف زەمانی" و "سینا مەردانی" لە زیندانی ناوەندیی سنە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه.
ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، حەیدەر قوربانی، کرێکاری بیناسازی، خەڵکی کامیاران لە ماڵەکەی خۆیدا، لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، هاجەر سەعیدی، چالاکی مافی ژنان بۆ بەندی "نسوانـ"ـی زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، "سوهەیلا حیجاب"، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین، لەهەمبەر دۆخی نالەباری خۆی و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، مانی لە خواردن گرت.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ حەسەنزادە" بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "دۆڵەتوو"ی سەردەشت پێکرا. ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کراوە.