ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "فیرووز مووسالوو" خەڵکی بەخشی کوتۆلی شاری خۆی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباری ٩٨، ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش ٥ مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە چەند ساڵێک ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران بە ئەماننامەی سپای پاسداران، دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ساڵی ٩٨، پاش خۆناساندن بە سپای پاسدارانی سەردەشت دەسبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوێزرابوو.

"فیرووز مووسالوو" ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و بە ئەنجامی شەڕی چەکداری تۆمەتبار کرابوو.

دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی سپای پاسداران بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندبوو کە کوڕەکەیان پاش چەند ڕۆژ لێپرسینەوە ئازاد دەکرێت.