ئەندامێکی مەکتەب قورئان بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە کرا
ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ، "عەلی ئەکبەر کەمانگەر"، ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ، "عەلی ئەکبەر کەمانگەر"، ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
پاش ٣٤ ڕۆژ لە گیانلەدەستدانی "ئاسیە پەناهی"، هاووڵاتیی کرماشانی کە لە کاتی ڕووخاندنی خانووەکەی گیانی لەدەست دا، پزیشکی دادوەریی پارێزگای کرماشان، گیانلەدەستدانی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردەی بە نەخۆشیی دڵ ڕاگەیاند.
"هاجەر سەعیدی"، چالاکی کۆمەڵایەتیی کوردی خەڵکی سنە کە لە بەندی نسوانی زیندانی ناوەندیی شاری سنەدایە، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "ڕۆستەم ئەرکیا"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی، گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی یەزد.
"سۆهەیلا حیجاب"، پارێزەری کوردی خەڵکی کرماشان و "زەینەب جەلالیان" کە هەنووکە لە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین ماوەی زیندانییەکەیان تێدەپەرێنن، لەسەر مانگرتنەکەیان بەردەوامن.
زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "کەیوان موکەڕەم" خەڵکی گوندی "ئەنبێـ"ـی سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە مافی مەرەخەسی وەرگرتن بێبەرییە.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید ئەحمەد سەبری" کوڕی "مستەفا"، خەڵکی پەسوێی پیرانشار، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، هیزە ئەمنییەتییەکان "ئیبراهیم (شۆڕش) شووریانی" بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی "دەنگی خەڵکی بانە"یان (صدای مردم بانە) دەسبەسەر کرد.
لقی سێی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "شێخلوو" حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیریی بەسەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن عەبدوڵلازادە" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆدا سەپاند.
ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەیووب ڕۆستەمی" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لە نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان حکوومەت پێکرا.