چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە کوژرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەحموود مورادی" کوڕی حاجی "جەلال"، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە کوردە ماوەی ١٨ ڕۆژە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.

١٤ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە شارەکانی سەردەشت و چاڵدێران

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری "نۆکان و کانی زەرد"ی سەردەشت کەوتوونەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد ئیبراهیم‌ زادە" تەمەن ٣٧ ساڵ…

١٤ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

لە ساڵی ١٣٩٨دا، ٤٨٤ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی کرێکاران لە کوردستانی ئێران ڕووی داوە

ئاژانسی کوردپا، بەبۆنەی ١ مەی، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ڕاپۆرتێکی ئاماری_شیکاریدا،باس لە کێشە و حاڵەتە حقووقییەکانی پەیوەندییدار بە کۆمەڵگای کرێکارییەوە لە کوردستانی ئێران لە ساڵی ٩٨ دەکات.

١٣ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

تەرمی دوو هاووڵاتیی شنۆیی پاش چەند ڕۆژ گەڕان و پشکنین دۆزرانەوە

ڕۆژی هەینی ١٢ی بانەمەڕ، تەرمی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی "فاخر تازە وارد" و "ڕەشید پیرۆتی" کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیەوە لە بەرزاییەکانی "خواکورک" لە بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا بوو، پاش چەند…

١٣ی گوڵانی ٢٧٢٠
ئێران

دەزگای دادوەریی ئێران لە ماوەی ٣ مانگدا، ٥٢٦ ساڵ زیندان و ١٠ حوکمی ئێعدامی بەسەر هاووڵاتییاندا سەپاندووە

"ئەتڵەسی زیندانەکانی ئێران" (اطلس زندان‌های ایران) لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، ئامارێکی نوێی لە دۆسیەی زیندانییانی سیاسی لە ئێران بڵاو کردووەتەوە کە بەرپرسانی دادوەریی ئێران لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی، بە هۆکاری سیاسی، ٥٢٦ ساڵ…

١٣ی گوڵانی ٢٧٢٠