پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

موژگان کاووسی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بانەمەڕ، "موژگان کاووسی"، نووسەر و لێکۆڵەری کورد کە به ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کراوە، بەپێی حوکمی "تەجمیع"، ٣٦ مانگی ئەو حوکمە جێبەجێ دەکرێت و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا.

٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

"عوسمان مستەفاپوور" زێدی خۆی بەجێ هێشت

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، "عوسمان مستەفاپوور"، زیندانیی سیاسیی کورد، بەهۆی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، زێدی خۆی بەجێ هێشت.

٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە دوو کۆڵبەر کوژران و بریندار بوون

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی بانەمەڕ، هێزە نیزامییەکانی تورکیە بە تەقەکردن لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری قوتووری خۆی، کۆڵبەرێک بە ناوی "بەهرام یووسفی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی گوندی "بەلەجووک" گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی…

٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

ئەگەری لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە ئارا دایە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەرپرسانی زیندانی ورمێ، بە "سیروان ئەحمەدپوور" خەڵکی گوندی "قەلەڕەشـ"ـی شاری ''سەردەشتـ"ـیان ڕاگەیاندووە لە ئەگەر وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە، حوکمی لە سێدارەدانی جێبەجی دەکرێت.

٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٠