ئەندامێکی شورای چارەسەریی کێشەکانی میراوای سەردەشت دەسبەسەر کرا
ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ، "عوسمان ڕووستا" ئەندامی شورای چارەسەرکردنی کێشەکانی میراوای شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ، "عوسمان ڕووستا" ئەندامی شورای چارەسەرکردنی کێشەکانی میراوای شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە ناوی "فەرزاد شوکری" خەڵکی گوندی "کەل داوود" سەر بە شاری سەرپێڵ زەهاو، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دیاکۆ تارا" کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "کێلەسیپانـ"ـی بەخشی "لاجانـ"ـی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلام بازرگانی" خەڵکی شاری "پەسوێـ"ـی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ، زیندانییەکی کورد بە ناوی "عەبدولئەحەد بەزمئارا" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی "ڕەحمان" خەڵکی گوندی "سەروکانی" سەر بە بەخشی "لاجانـ"ـی پیرانشار، پاش هاتنە مەرەخەسی لە زیندانی نەغەدە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا چاوەشی" خەڵکی گوندی "حاجی لەکـ"ـی ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.
بەرپرسانی زیندانی سەقز بو گوشار خستنە سەر زیندانییانی هەڵاتوو لە زیندانی ئەو شارە، خۆراکی زیندانییانیان کەم کردووەتەوە.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "زیاد ئیسباتی حەیدەرانلوو" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕ، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "حیکمەت ئەحـمەدی" کوڕی "سدیق" خەڵکی گوندی "کوران"، "شەمزین ئەحمەدی" کوڕی "حاکم" خەڵکی گوندی "کوران و "ڕەوشەن جەهانگیری" کوڕی "فازڵ" خەڵکی گوندی "سین ئاوا"ی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ،…
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشاد بەیگی" خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.