هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موراد مورادی" کوڕی "خدر"، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "خورینج" و دانیشتووی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موراد مورادی" کوڕی "خدر"، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "خورینج" و دانیشتووی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید کامیل ئەحمەدی" لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
چارەنووسی شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی "جەسیم مەجنوونی، ئەسعەد محەممەدنژاد، سۆران نەسیری، سۆران موختاری فەر، ڕێبوار پادەست و ئومید عەباسی"، پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە.
پاش پێدانی حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران بە "زارا محەممەدی"، خەڵکی کوردستان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی بە دانانی هەشتەگ ئەو حوکمەیان مەحکووم کرد و پشتیوانییان لەو چالاکە مەدەنییە کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، لاوێکی کورد بە ناوی "عادڵ شێخە" کوڕی "ڕەحیم"، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی "پەسوێ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕ، "عوسمان ڕەحیمی فەر" چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "ڕامان"، خەڵکی کامیاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
"زارا محەممەدی"، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، بە تۆمەتی "دانانی دەستە و گرووپ دژ بە نیزام بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی" لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، ۱۰ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی زەواری" کوڕی "ڕەسووڵ" خەڵکی گوندی "مێشەدێ" و دانیشتووی گەڕەکی "کۆنەخانێــی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە" خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئێعدام کران.
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، دوو زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوەکانی "سابیر شێخ ئیسلامی و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە" خەڵکی مەهاباد، لە بەندی ١_٢ زیندانی ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزران.