یەکشەممە، ١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

شوانێک بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە خومپارەی سپای پاسداران لە سنووری پیرانشار گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، شوانێک بە ناوی "ڕەسووڵ باکەند" کوڕی "عەبدوڵڵا" خەڵکی گوندی "بازرگان" سەر بە شاری پیرانشار، بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە خومپارەی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ لاوی کورد بە ١٦ ساڵ و حەوت مانگ زیندان مەحکووم کران

مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارمان حوسێن‌زادە تەمەن ٢٠ ساڵ، "بەهمەن ڕەحیمی" تەمەن ١٩ ساڵ، "میلاد حوسێنی" تەمەن ١٩ ساڵ و "سینا عەبدوڵڵاهی" تەمەن ١٧ ساڵ" خەڵکی شاری بانە لە دادگای ئینقلابی سەقز دادگایی کران.

٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

باری تەندروستیی یەکێک لە دەروێشەکان کە بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت پێکرابوو، نالەبار ڕاگەیەندراوە

باری تەندروستیی یەکێک لە دەروێشەکانی تەریقەتی قادری بە ناوی "حەسەن غوڵامی" خەڵکی شاری مەریوان کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە خاڵی سنووریی باشماخ پێکرابوو، نالەبار ڕاگەیەندراوە.

٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد پاش ٨ ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی وان لە کوردستانی باکوور گیانی لەدەست دا

ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شەمزین ئەحمەدی" کوڕی "حاکم" خەڵکی گوندی "کورانـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، پاش ٨ ڕۆژ لە خەواندن لە نەخۆشخانەی وان لە کوردستانی باکوور، گیانی لەدەست دا.

٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

٥ زیندانی لە زیندانی ورمێ مانیان گرتووە

٥ زیندانی بە ناوەکانی "هوشیار مامەند" خەڵکی گوندی "دزەی مەرگەوەڕ"، فەیسەڵ گرکاکۆر" خەڵکی شارەکی ئەلواجی ورمێ، "ئیبراهیم سەلیمی" خەڵکی گوندی "ئەورسە" لە ناوچەی مەرگەوەڕ، "ڕەشید" خەڵکی گوندی "دەزگر" لە ناوچەی مەرگەوەڕ و "ڕەحمان" کە لە…

٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۶ی پووشپەڕ، لاوێکی خەڵکی گوندی "عەباس ‌ئاوا" سەر بە بۆکان بە ناوی "ئیبراهیم ڕەحمانی" بە بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٠