یەکشەممە، ١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

هاووڵاتییەک لە زیندانی ورمێ لەسێدارە درا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەرسەلان یاسینی" خەڵکی نەغەدە، لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا.

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک و دەسبەسەرکرانی سێ کۆڵبەری دیکە

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەڵمان مەحموودیان" کوڕی "سەعید" خەڵکی گوندی "شەقڵاوا"ی ناوچەی مەرگەوەڕ لە سنووری ورمێ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار و سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوی "پەرویز محەممەدی" کوڕی…

٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

هەواڵی تەکمیلی سەبارەت بە کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنووری ورمێ

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سیراج ئەحمەدی" کوڕی "سەرتیپ"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی…

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو چالاکی ئەهلی سونەت لە ورمێ دەسبەسەر کران

دوو چالاکی ئەهلی سونەت بە ناوەکانی "حامید عەلی مشکۆ" تەمەن ٣٦ ساڵ و "فەرشاد جەهش" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ورمێ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی کورد پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی کورد بە ناوی "یوونس خزری" کوڕی "مستەفا"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "پووش ئاوێـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی سەقزی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، لاوێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕەحیم‌پوور" خەڵکی شاری سەقز، لە پارکی لالەی ئەو شارە لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠