پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

پێنج هاووڵاتیی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕ، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەعید تابناک، ئەسکەندەر سەید محەممەدپوور، ڕەحمان تابش، ئەبووبەکر بیلال و ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

هونەرمەندێکی کورد دەسبەسەر کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا چاوەشی" خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە ناوچەی "چۆمی مەجیدخانـ"ـی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی مەهابادی درێژەی هەیە

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەسیم مەجنوونی" خەڵکی گوندی "قەرەداغ" و دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی جوانڕۆیی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دارا ڕەحمانی" کوڕی "ئەحمەد"، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کرا.

١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسعەد محەممەدنژاد" خەڵکی گەڕەکی "پشت تەپـ"ـی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد بە زیندان مەحکووم کران

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مەلا عەبدوڵڵا مەعرووفی"، "ئەحمەد ئیلاهی" خەڵکی مەهاباد و "خالید غەفاری" خەڵکی شاری سەردەشت، هەر کامەیان لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو" بە ١ ساڵ…

١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٠