یەکشەممە، ١٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

داسەپاندنی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ زیندان و ٢٨٠ زەربە قامچی بەسەر ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە مانگی گەلاوێژدا

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٩، لە کۆی ٢٥ هاووڵاتیی کورد، سەرجەم بە تۆمەتی "ئەمنییەتی" لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە زیندان و سزای دیکە مەحکووم کراون.

٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بێهرووز مورادی" کوڕی "میرزرا"، خەڵکی "تازاوا"ی سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.

٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە سەردەشت دەسبەسەر کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ سیاوەشی" کوڕی "محەممەد"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو مێرمنداڵی کورد لە شاری سەوڵاوا دەسبەسەر کران

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاویژ، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی "ئاریا ئەمینی" تەمەن ١٥ ساڵ کوڕی "جەلال" و "هەورام نادری" تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی "سدیق"، خەڵکی گوندی "بۆڕیەر" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر…

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠