زیندانییەک لە زیندانی ورمێ لەسێدارە درا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانان، زیندانییەک بە ناوی "خدر قەوی دڵ" کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی سڕکەرەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانان، زیندانییەک بە ناوی "خدر قەوی دڵ" کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی سڕکەرەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ورمێ ئێعدام کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی "مانی هاشمی" خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی، شاردنەوەی بەئەنقەستی شوێنی بەخاکسپاردنی "ڕامین حوسێن پەناهی، زانیارمورادی و لوقمان مورادی" بە پێشێلکاری مادەی ١٩ی ڕێکەوتننامەی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی دەزانێت.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، زیندانییەک بە ناوی "خدر قەوی دڵ" کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی سڕکەرەوە بە ئێعدام مەحکووم کراوه، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوه.
چارەنووسی مامۆستایەکی کورد بە ناوی "فایەق شەریعەت پەنا" کوڕی "نەجمەدین"، تەمەن ٣٥ ساڵە و پێشنوێژی هەینیی گوندی "حاجیئاوا"ی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان، پاش مانگێک لە دەسبەسەرکرانی، ناڕوونە.
زیندانییەک بە ناوی "بێهرووز سۆهرابی" کوڕی "عەلی" خەڵکی بۆکان، بۆ ڕزگاربوون لە پەتی سێدارە، پێویستی بە یارمەتیی ماڵی هەیە.
بارودۆخی گشتیی کۆڵبەرێک بە ناوی "سەید عێزت تاهیری" کوڕی "ڕەحمان" خەڵکی شاری پیرانشار کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەسەختی پێکرابوو، لە بەندی بێهداریی زیندانی ورمێ نالەبار ڕاگەیەندراوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سدیق حەیدەری" تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری ماکۆ، لە بەخشی سیلوانا سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "سابیر و حەسەن وەیسی" خەڵکی ناوچەکانی "کڵاش و باوەجانی" و دانیشتووی شاری جوانڕۆ، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بریندار بوون.
لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "پەیمان خون کەبووتەر" بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی مەئموورانی زیندانی مەریوانەوە، دەستی شکا.