ماوەی زیندانیی هاووڵاتییەکی سەقزی لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە
ماوەی زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نادر مەجیدیان" کوڕی "ئیبراهیم" خەڵکی سەقز، لە دادگای پێداچوونەوەی سنە لە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.
ماوەی زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نادر مەجیدیان" کوڕی "ئیبراهیم" خەڵکی سەقز، لە دادگای پێداچوونەوەی سنە لە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەریکی کورد بە ناوی "هادی خدری" کوڕی "عەلی"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەریم ئاوا"ی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
پارێزەری دۆسیەی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام داوای بەدواداچوون لە لقی هاوتەریب لە دادگای ئینقلابی سنەی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە "هاجەر سەعیدی"، چالاکی مافی ژنان ڕاگەیەندرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی "فایەق شەریعەت پەنا" کوڕی "نەجمەدین" تەمەن ٣٥ ساڵ، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "حاجی ئاوا"ی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەزا عەبدوڵڵاهی" خەڵکی گوندی "تاوەگوزی" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، لە سنووری نەوسوود ئازار و ئەشکەنجە درا.
چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خدر عەزیزی" خەڵکی گوندی "بێورانی خوارێـ"ـی بەخشی ناوەندی شاری سەردەشت، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، ناڕوونە.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا چاوشی" خەڵکی گوندی "حاجی لەک" سەر بە چۆمی "مەجیدخان" لە بوکان، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد محەممەدپوور" خەڵکی گوندی "ئاڵیکەند"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "فایەق ئەحمەدی" تەمەن ٣٩ ساڵ، بە تۆمەتی "قەتڵ" لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.