داسەپاندنی حوکمی قرتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی زیندانییەک لە زیندانی ورمێ
لقی دووی دادگای کەیفەریی ورمێ، حوکمی قرتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی بە سەر زیندانییەکدا، بە ناوی "ئارش عەلی ئەکبەری" کوڕی ئیسلام، داسەپاند.
لقی دووی دادگای کەیفەریی ورمێ، حوکمی قرتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی بە سەر زیندانییەکدا، بە ناوی "ئارش عەلی ئەکبەری" کوڕی ئیسلام، داسەپاند.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەزیز نەسیری" خەڵکی شاری ورمێ، پاش ٢٦ ڕۆژ لە دەسبەسەری لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بە تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.
حوکمی ١٠ ساڵ زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "دارا ڕەشیدی" کوڕی مستەفا خەڵکی شاری سەردەشت، لە زیندانیی ناوەندیی ورمێ، بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەوە.
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بە ناوی "خەدیجە مەهدیپوور" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی "مەحیەدین ئیبراهیمی" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێـ"ـی شنۆ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بووە.
ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەر، دوو دەروێشی گونابادی بە ناوەکانی "ئەمین عەلیزادە تەمەن ٣١ ساڵ و تەقی مورادی تەمەن ٣٦ ساڵ"، دانیشتووی شاری ئابدانانی پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزران.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا شێخ محەممەد ئیبراهیمی" خەڵکی مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەرکان عەلیزادە" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ورمێ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "عادڵ موكەڕەم" خەڵکی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ناڕوونیی چارەنووسی لە زیندان، بە دوورینی لێوەکانی مانی گرت. ئەو زیندانییە پاش مانگرتنەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ…
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا ڕەسوڵ حەمزەپوور" خەڵکی گوندی "خراپە"ی شاری پیرانشار و پێشنوێژی هەینیی گوندی "ئەندێزێـ"ـی بەخشی لاجانی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.