کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە پێکرا
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی " ئیدریس بارزان" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری بانە بریندار کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی " ئیدریس بارزان" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری بانە بریندار کرا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "مەهدی ڕەسووڵزادە" خەڵکی گوندی "بووبانە"ی سەر بە سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "نۆکانـ"ـی ئەو شارە پێکرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سۆهەیب فێردووسی" خەڵکی گوندی "دزئاوەر"ی نەوسوود، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، ئارام فەتحی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، لە ڕێگەی نووسراوەیەک بانگهێشتی پۆلیسی 'فەتا"ی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر، ٤٥ـەمین کۆبوونەوەی شورای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە چوو کە تێیدا کۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ ژنێڤ وتارێکی هاوبەشی لهسهر پرسی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێشکەش کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر، "ئەمیر زکالاب" پێشنوێژی هەینیی گوندی "ئەرمەنی بڵاغـ"ـی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم ڕەسووڵیان" خەڵکی گوندی "گروێسـ"ـی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە بە سەختی پێکرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر، سێ چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی "فایەق شەریعەتپەنا، ئامانج حەمزەلوو و مامۆستا تاهیر شێخی" خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەر، "زەینەب جەلالیان" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی ماکۆ، لە زیندانی کرمان بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید "ئەحمەد سەبری" کوڕی سەید "مستەفا" خەڵکی پەسوێی شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.