کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کوردی یارسانی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە کرماشان
تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ماشینێکی پێژۆ لە گەڕەکی دەوڵەتئاوای کرماشان، کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی یارسانیی لێکەوتەوە.
تەقەی هێزە نیزامییەکان لە ماشینێکی پێژۆ لە گەڕەکی دەوڵەتئاوای کرماشان، کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی یارسانیی لێکەوتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مادیح فەتحی" کوڕی محەممەد خەڵکی شاری سنە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکی لە گرتنگه ئازاد کرا.
بەهمەن قوبادی، سینەماکاری ناسراوی کورد بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆیدا بەنیسبەت حوکمی داسەپاوی ئێعدامی شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام، لە گرتووخانەی ورمێ، ناڕەزایەتی دەربڕی.
ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عوسمان خوداکەرەمی" کوڕی کەریم خەڵکی گوندی "وەتەمیشـ"ـی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە ئەنجامی ڕادوونانی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی ئێران، کاسبکارێکی سەقزی بە ناوی "هیوا وەکیلی" کوڕی کەریم، گیانی لەدەست دا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی مەریوانی بە ناوەکانی "حامید دادستان" تەمەن ٥٠ ساڵ، "سۆران دادستان" تەمەن ٢٢ ساڵ و "حەمدی دەبستانی" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی "دەگای شێخان" سەر بە مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و…
پاش مانگرتنی "موژگان کاووسی"، لێکۆڵەر و نووسەری کوردی یارسانی، بەرپرسانی زیندانی ئێڤین پێیان ڕاگەیاندووە کە هەتا پێنج مانگی دیکە مافی داواکردنی ئازادیی بێمەرجی نییە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، "عادڵ موکەڕەم" زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ، پاش جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانی لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە، دووبارە مانی گرت.
ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی، پێشنوێژی مەزگەوتەکان، مامۆستایانی شارەکانی سنە، مەریوان و کامیاران و هەندێک لە نوێنەرانی مەجلیس، لە نامەیەکدا، بۆ بەرپرسی دەزگای دادوەری، داوایان لە ناوبراو کردووە کە ئیعادەی دادڕەسیی "حەیدەر قوربانی" لەلایەن…
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد عەلی خاڵەنژاد" کوڕی "جەماڵ" خەڵکی گوندی "مارەغانـ"ـی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.