کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار کرا
کاتژمێر ٩ی شەوی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەزیر وەیسی" خەڵکی گوندی "جۆجاڕ"ی بەخشی سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.
کاتژمێر ٩ی شەوی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەزیر وەیسی" خەڵکی گوندی "جۆجاڕ"ی بەخشی سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی عەقیدەتی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوی "بەرزان نەسروڵڵازادە" بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، "باپیرەبەرزە" زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "چیانە"ی پیرانشار کە لە زیندانی نەغەدە ماوەی زیندانییەکەی تێدەپەڕێنێت، پاش ٨ ڕۆژ لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیزنی مەرەخەسیی دەرمانیی پێدرا.
ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "ئەفشار فەتحی" کوڕی "ئەحمەد" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ژاوەرۆی سنە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، شادمان بەنی بەشەر، چالاکی مەدەنی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "چلچەمە" بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، خۆی بە لقی ٤ بەڕێوەبەریی تاوانەکانی کەیفەریی سنە ناساند و دواتر بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە.
ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت ئەمینی" خەڵکی گوندی "دارمەکۆنـ"ـی بەشی وەزنێی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.
دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی ئازادکردنی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ، بە ناوی "محەممەد پەتاشی" کوڕی "محەممەد کەریم" خەڵکی گوندی "قەمتەرە"ی شاری پیرانشاری دەر کرد، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعات لەگەڵ ئازادکردنی ئەو زیندانییە…
ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەماڵ میرزایی" خەڵکی شاری "سەلاسی باوەجانی"، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود پێکرا.
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەربەرەکانێ لەگەڵ سزای ئێعدام، لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا، پرژاوەتە سەر لەسێدارەدانی ژنان لە دەوڵەتی حەسەن ڕووحانیدا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحیم ڕەفعەتی" خەڵکی شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ئازاد کرا.