کامران کەمانی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کامران کەمانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ئەنبێ" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کامران کەمانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ئەنبێ" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
"حوسێن حەسەنخانی"، مامۆستای خانەنشینکراو و ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام"، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد، بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد خۆشمیرزادە"، تەمەن ٣٢ ساڵ و "محەممەدئەمین ڕەحمانی"، تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسی و هەروەها بەندی کانوونی زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون.
ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دەریا تاڵبانی"، کچی عەباس، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراوە.
چەند ڕۆژ پێش زیندانییەکی سیاسیی بە ناوی "ئەکبەر باقری" خەڵکی شاری کرماشان، کە لە دابڕگەی زیندانی تارانی گەورە دایە و تووشی چەندین نەخۆشی بووە، بەهۆی درەنگ ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە، لە لایەن بەرپرسانی نەخۆشخانەوە، لە چارەسەری پزیشکی بێبەری…
ڕۆژی شەممە ۲٥ ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن گەردشی، شەپۆل خزری و فەرهاد مووساپوور"، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زندانی ئەو شارە، ڕاگوێزران.
ڕۆژی شەممە ۲٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "شوان پشتوار"، کوڕی عەبدولڕەحمان، تەمەن ۳۹ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
حوکمی دە ساڵ زیندانیی تەعزیریی زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهنگی ـــ کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "مستەفا تەیاری"، بۆ پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری گۆڕدرا.
ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "نادر براریان" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی "کەل کەلـ"ـی ئاسماوەی چرداول، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، لە شاری مێهران گیانی لەدەست دا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید "نەجمەدین حوسێنی"، کوڕی مسباح و دانیشتووی گەڕەکی "تاچیناوێـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دسبەسەر کرا.