سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد بۆ ١٨ مانگ زیندانیی تەعزیریی کەم کرایەوە

حوکمی ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیریی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عیرفان مورتزایی" تەمەن ٢٢ ساڵ کوری عیزەتوڵڵا خەڵکی شاری سەقز، پاش ناڕەزایەتی دەرنەبڕین بە حوکمی دادگا، ئەو حوکمە بۆ ١٨ مانگ زیندانیی تەعزیریی بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکردنی پێشووی…

١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

سیاوەش جەوان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیاوەش (فورات) جەوان" بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوی کاتی هەتا کۆتاییەکی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.

١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

پزیشکی یاسایی ڕای خۆی لەسەر مانەوەی زیندانییەک دەربڕی

ئیدارەی گشتیی پزیشکیی یاسایی ورمێ، درێژەی مانەوەی زیندانییەکی کەمئەندامی مەزهەبی بە ناوی "ئەکبەر ڕەشیدی"، بە مەرجی پێکهێنانی دۆخێکی شیاو بۆ ئەو زیندانییە لە زیندان، بیروبۆچوونی خۆی ڕاگەیاند.

١٦ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

لە دادگای پێداچوونەوه حوکمی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕ کەم کرایەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەفەر نووری و فەرهاد نووری" خەڵکی گوندی "ئەنبێـ"ـی ناوچەی تەرگەوەڕ، لە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، لە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بۆ ساڵێک زیندانیی تەعزیریی کەم کرایەوە.

١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی پیرانشاری بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عومەر خاگزاد و عەباس سدیقی" خەڵکی گوندی "شێلم جاڕان"ی سەر بە پیرانشار، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، هەرکامەیان بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٠