سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

فەریدە وەیسی و سیروس عەباسی پاش دەرکردنی بڕياری دەسبەسەرکرانیان، بۆ دادگای ئینقلابی سنە ڕاگوێزران

ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی بەفرانبار، "فەریدە وەیسی" و "سیروس عەباسی"، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری "دێولان" پاش دەرکرانی حوکمی دەسبەسەرکرانیان، بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی دادگا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر و بۆ لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری…

٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی دووبارەی دۆسییەی سامان کەریمی لە دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوە دەچێت

ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانبار، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی دووبارەی دۆسییەی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "سامان کەریمی"، کوڕی "محەممەد ساڵح"، خەڵکی شاری بانە، پاش ڕەتکردنی حوکمی ئێعدامی لە دیوانی باڵات وڵات، لە دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوە دەچێت.

٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک بریندار بوو

ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەبدولکەریم محەممەدی" خەڵکی گوندی "پشت کوڕ" سەر بە شاری سەلاس باوەجانی، بەهۆی بەربوونەوه لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود، بریندار بوو.

٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، زیندانییەک تۆمەتبار بە "قەتڵ" بە ناوی "مستەفا سەیفی" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی عەتا خەڵکی گوندی "وێژنان" سەر بە شاری سەوڵاوا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە کرا.

٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

ژنێک لە زیندانی سنە ئێعدام کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زەینەب خودامورادی" تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی شاری قوروە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی سنە، لە سێدارە درا.

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

شاکر بێهرووزی بۆ دووهەم جار حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپا

شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە دۆسیەیەکی نوێی دیکەدا لەلایەن دادگای کەیفەریی ١ی تایبەت بە لاوانی ورمێ دووبارە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

٦ی بەفرانباری ٢٧٢٠