بەرپرسانی زیندانی سنە لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی ئەفشار فەتحی دژایەتییان کردووە
بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سنە، لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی "ئەفشار فەتحی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، دژایەتییان کردووە.
بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سنە، لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی "ئەفشار فەتحی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، دژایەتییان کردووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شارام قادری"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە بەرزاییەکانی سنووری "کێلێ و نەنوور"ی بانە گیانی لە دەست داوە.
داریووش مورادی، چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئیسلام ئابادی غەرب (شاباد)، بۆ دوایین داکۆکی لە خۆی، بانگهێشتی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بو ناوی "تاهیر حوسێنزادە"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو"، بە یەک ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد(کەماڵ) خاکزاد"، خەڵکی گوندی "بابخاڵاوێ" سەر بە شاری شنۆ لە مەترسیی ئێعدامدایە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یووسف وەتەندووست"، خەڵکی مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.
ئانیسا جەعفەریمێهر، چالاکی فەرهەنگیی کورد، خەڵکی ئیسلام ئابادی غەرب (شاباد) سەر بە کرماشان، بۆ دوایین داکۆکی لە خۆی، بانگهێشتی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحمەد خۆشمیرزادە" تەمەن ٣٢ ساڵ و "محەممەدئەمین ڕەحمانی" تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کراون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، ئەسرین محەممەدی، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئەلمەهدیی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "دەریا تاڵبانی"، کچی عەباس، بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا.